وەزیری نەوتی عێراق و وەزیری وزەی توركیا لە ئەنقەرە جەختیان لەدەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان كردەوە

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق و ئاڵپەرسڵان بەیرەكتار وەزیری وزەی توركیا لە ئەنقەرە كۆبوونەوە.

لە هەواڵەکاندا هاتووە: هەردوولا جەختیان لە گرنگیی بۆری گواستنەوەی نەوتی خاو لە نێوان عێراق و توركیا و دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم كردووەتەوە دوای كۆتایی هاتنی پڕۆسەی نۆژەنكردنەوە و پشكنینی پێویست بۆ بۆرییەكە، دوای ئەو زیانانەی بەهۆی بوومەلەرزەكەی ئەمساڵەوە بەریكەوتووە.

وەزارەتی نەوتی عێراق لەراگەیەندراوێكدا دەڵێت: "هەردوولا جەختیان لە بەهێزكردنی هاریكارییە هاوبەشەكانیان لە بوارەكانی وزە و نەوت و گاز و پێكەوە بەستنەوەی كارەبا و وزەی نوێبووەوە كردەوە، هەروەها بڕیاریاندا لە ماوەی داهاتوودا، لیژنەی ئابوریی عێراق-توركیا لە بەغدا كۆببێتەوە."