بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید ئیبراهیم رەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران لە بیست و چوارەمین مەکۆی باڵای فەرماندەکان و بەرپرسانی سپای پاسداران لە تاران رایگەیاند: ئەمڕۆ سپای پاسدارانی شۆرشی ئیسلامی ئێران وەک دیکەی هێزەکان جیهازات و فێربوونی بەرۆژ و هاورێژ لەگەڵ زانست و تەکنۆلۆژیای هەیە.
راشیگەیاند: سپا دوو سەرمایەی ڕۆحی و کۆمەڵایەتی هەیە و شیعە و سوننە، موسڵمان و غەیری موسڵمان ئەمڕۆ سپای پاسداران بە پەنا و مەلجەئی خۆیان دەزانن.
زیادیشی کرد: گرینگترین ڕاسپاردەیی سپا سەرەڕای هەموو گەمارۆکان و فیتنە و پیلانەکان پاراستن و پاسەوانیی لە شۆڕشی ئیسلامیە.