AP ١٤٠٢ گەلاوێژ ٢٧ ١٣:١٩

سەرۆک کۆماری ئێران:

شیعە و سوننە، سپای پاسداران بە پەنای خۆیان دەزانن

شیعە و سوننە، سپای پاسداران بە پەنای خۆیان دەزانن

سەرۆک کۆماری ئێران وتی: شیعە و سوننە، موسڵمان و غەیری موسڵمان ئەمڕۆ سپای پاسداران بە پەنا و مەلجەئی خۆیان دەزانن.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید ئیبراهیم رەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران لە بیست و چوارەمین مەکۆی باڵای فەرماندەکان و بەرپرسانی سپای پاسداران لە تاران رایگەیاند: ئەمڕۆ سپای پاسدارانی شۆرشی ئیسلامی ئێران وەک دیکەی هێزەکان جیهازات و فێربوونی بەرۆژ و هاورێژ لەگەڵ زانست و تەکنۆلۆژیای هەیە.

راشیگەیاند: سپا دوو سەرمایەی ڕۆحی و کۆمەڵایەتی هەیە و شیعە و سوننە، موسڵمان و غەیری موسڵمان ئەمڕۆ سپای پاسداران بە پەنا و مەلجەئی خۆیان دەزانن.

زیادیشی کرد: گرینگترین ڕاسپاردەیی سپا سەرەڕای هەموو گەمارۆکان و فیتنە و پیلانەکان پاراستن و پاسەوانیی لە شۆڕشی ئیسلامیە.

News ID 47006

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha