دەوڵەتی تورکیا ماڵ و دووکان و داراییەکانی خەڵکی سەرێکانی دەداتە گرووپە میلیشیا چەکدارەکانی خۆی.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە کاتی داگیر کرانب سەرێکانی لە لایەن تورکیاوە لە ساڵی 2019 و ئاوارە بوونی زیاتر لە 150 هەزار هاووڵاتی ئەم شارە، دەوڵەتی تورکیا بەردەوامە لە سیاسەتی پاکتاوی ڕەگەزی و گۆڕینی دیمۆگرافیای ئەم ناوچە.

گرووپە مافیاییە کانی سەر بە تورکیا ئەندامانی بنەماڵەی خۆیان و خزم و کەسوکارو بیانییەکان دەهێننە ئەم شارە و نیشتەجێیان تەکەن.

لیژنەی کۆچبەرانی سەرێکانی و ئەنجومەنی هەڤگری قوربانیانی شەڕ، رایگەیاند: دەوڵەتی تورکیا لەم ساڵانەی دواییدا زیاتر لە شەش هەزار ماڵی خەڵکی ڕەسەنی سەرێکانی داگیر کردووە و داویەتی بە عەرەب و تورکەکانی ژێر کۆنتڕۆڵ و فەرمانی خۆی کن لەدحومس، دەرعا، دیمەشق و ئەدلەب هێنراون.