بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دادستێنی ئەنقەرە لە دادگای سزادانی ئەو شارە دۆسیەیەکی نوێی بۆ لەیلا زانا سیاسەتوانی کورد، بە تاوانی وەرگرتنی خەڵات لە وڵاتانی دەرەکی، و بانگەشە بۆ ڕێکخراوی تیرۆریستی کردووەتوەوە.
بە گوێرەی ئەم راپۆرتە، ئەو دۆسیە بە پێی مادەیەکی سزادان کە وەرگرتنی خەڵات لە وڵاتانی جیانی تاوانە کراوەتەوە کە یەک تا سێ ساڵ زیندانی هەیە و هەروەها لە ئەو سزانامەدا 5 لێدوانی لەیلا زانا لە کاتی نوێنەرایەتی ناوبراو لە پەرلەمانی تورکیا بە زمانی کوردیش وەکوو بەڵگەی تاوان ناسراوە.