چەکدارانی  په‌كه‌كه‌ له‌ناوچه‌ى كانى ماسێ له‌ده‌ڤه‌رى بادینان هێرشیكرده‌سه‌ر بنكه‌یه‌كى سه‌ربازیى‌و هه‌واڵگریى توركیاو تائێستاش پێكدادانى قورس به‌رده‌وامه‌.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ده‌ڤه‌رى بادینان بە شارپرێسی وت: چەکدارانی پەکەکە هێرشیانکردۆته‌سه‌ر بنكه‌یه‌كى سەربازیی‌و هه‌واڵگریى سوپای تورکیا لەناحیەی کانی ماسێ‌و پێكدادانێكى قورس ڕویدا.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، هێرشه‌كه‌ى په‌كه‌كه‌ كاتژمێر نزیكه‌ى 12ى نیوه‌ڕۆ ئه‌نجامدراوه‌و سه‌ره‌تا هێرشى پەکەکە له‌لایه‌ن تیمى (RBG)یه‌وه‌ ئه‌نجامدراوه‌و دواتریش له‌چه‌ندلایه‌كه‌وه‌ هێرشكراوه‌ته‌سه‌ر بنكه‌كه‌.

به‌گوێره‌ى وته‌ى سه‌رچاوه‌ ئاگاداره‌كان، لەماوه‌ى دوو ساڵی ڕابردودا ئەو بنكه‌یه‌ى ئه‌مڕۆ هێرشیكراوه‌ته‌سه‌ر، چەندینجاری دیکەش هێرشیکراوەتەسەر بەهۆی ئەوەی هه‌ڵكه‌وته‌ى شوێنه‌كه‌ى زۆر ستراتیژییە.

سه‌رچاوه‌ ئه‌منیه‌كانى سنورى بادینانیش باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، بەهۆی شەڕەکەی ئەمڕۆوە لەچیای بارۆخێ ئاگرکەوتۆته‌وه‌و هێشتا کۆنترۆڵنەکراوە؛ هەروەها تائێستا تیمەکانی ئاگرکوژاندنەوە نەیانتوانیوە بچنە شوێنەکە بەهۆی بونی مەترسی لەناوچەکە.

ساڵی ڕابردووش، دوو گەشتیاری بیانی لەو ناوچەیە بەهۆی تەقینی TNT گیانیان لەدەستدا.