یەکەم فێستیڤاڵی نەتەوەیی فیلمی زرێبار بە ئامادەبوونی 75 فیلمسازی ناوخۆیی و دەرەکی لە شاری مەریوان دەستی پێکرد.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەو فێستیڤاڵە لەسەر پێوەری خەسارە کۆمەڵایەتییەکان و ژینگە لە دوێنێ سێشەممەوە لە پارکی شانۆی مەریوان و بە بەشداری خەڵک و فیلمسازان دەستی پێکرد.

ڕەحمان هوشیاری سەرۆکی ئیدارەئ فەرهەنگ و ئیرشادی مەریوان ڕایگەیاند: بە گشتی 75 بەرهەمی کورتەفیلم و فیلمی بەڵگەیی نێردراوەتە نووسینگەی فێستیڤاڵەکە کە 70 بەرهەمی نوخۆیی و پێنج بەرهەمیش لە هەرێمی کوردستانەوە وەکوو میوان بەشدار کراون.

ناوبراو زیادی کرد: فیلمەکانی ئەو فێستیڤاڵە لە سێ شەودا لە پارکی شانۆی مەریوان بە شێوەی سەرئاوەڵا لە کاتژمێر 21 بۆ 24 بۆ بەردەنگەکان نمایش دەکرێت.