عیسا یونس هاوسەرۆکی ئیدارەی گشتی ئاوی خواردنەوەی شاری حەسەکە ڕایگەیاند کە لە ساڵی 2019 ەوە تیرۆریستەکانی سەر بە تورکیا زیاتر لە 40 جار ئاوی شاری حەسەکەیان بچڕیوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عیسا یونس هاوسەرۆکی ئیداەرەی گشتی ئاوی خواردنەوەی شاری حەسەکە ڕایگەیاند کە لە کاتی داگیر کرانی سەرێکانی و وێستگەی ئاوی خواردنەوەی عەلوک لە پاییزی 2019ەوە تا ئێستا زیاتر لە 40 جار ئاوی خواردنەوەی بەسەر یەک ملیۆن هاووڵاتی حسەکە بچڕاوە.

کێشەکە لەوەدایە کە بچڕانی ئاو حەسەکە هەندێک جار بۆ ماوەی هەشت مانگ درێژەی هەبووە.