بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید ئیبراهیم رەئیسی و ئیسماعیل هەنیە لە تاران کۆبووەوە.
هەنیە بە ئاماژە بە کۆبوونەوەی بەردەوامی هەموو گرووپەکانی بەرخۆدان بۆ دژایەتی زایۆنیستەکان وتی: بەرەی بەرخۆدان نەک تەنیا لە غەززە وکەرتی رۆژاوایی ، تەنانەت فەلەستینییەکانی دەرەوەی فەلەستین پەرەدەسێنێت.
رەئیسی لەم دیدارەدا وتی: ئێستا بەرەی بەرخۆدان لە هەر کاتێکی تر بەهێزترە و دوژمنانی ئەم بەرە لە پێگەیەکی لاوازتر لە رابردوون.
وتیشی: هەروەها سەرکەوتنەکانی بەرەی بەرخۆدان سەلماندنی ئەو توانایی بەرگریە کە زایۆنییەکان پاگەندەی دەکەن درۆیە.
جەختیشی کرد: لە ئێستادا بەرەی بەرخۆدان نەک تەنیا لە نیشتمانی داگیرکراو، بەڵکوو لە ناوچەکە و تەنانەت لە ئاستی نێودەوڵەتیدا خەریکی گۆڕینی هاوسەنگی دەسەڵاتە لە بەرژەوەندی خۆی.