چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا بە ئاماژە بە کوژران و بریندار بوونی زیاتر لە 50 کەس لە سووریا، لە هێرشە ئاسمانییەکانی تورکیا لە ماوەی 12 ڕۆژدا، هێرشەکانی بۆ سەر سووریا و بەتایبەتی کوردەکان ، یەکێک لە یەکمایەتییە نوێیەکانی ئەردۆغان وەسف کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا لە ڕاپۆرتێکدا، هێرشی دوو هەفتەی دوایی تورکیا دوای هەڵبژاردنەوەی ئەردۆغان بۆ سەر سووریای چاوەڕوان نەکراو و کەم وێنە وەسف کرد.

ئەو ناوەندە بە ئاماژە بە کوژران و بریندار بوونی 52 کەس بە هۆی هێرشی درۆنەکانی تورکیا لە کوردستانی سووریا لە اموەی 12 ڕۆژدا نوسی: ئەو هەوڵە نیشانی ندەدات کە هێرشە سەربازی لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکان بووەتە یەکێک لە یەکمایەتییە نوێییەکانی ئەردۆگان هاوپەیوەند بە سووریا.

بە گوێرەی ئەم راپۆرتە زۆربەی قوربانیان کورد و بەتایبەتی ئەندامانی هەسەدە و یەکینەکانی پاراستنی گەل و هەروەها 5 هێزی حکومەی سووریا بوون.