دوای بڵاوبونه‌وه‌ى ده‌نگۆى هه‌ڵاتنى ژماره‌یه‌ك چه‌كدارى داعش له‌زیندانه‌كانى كوردستان‌ی سووریا و هاتنیان به‌ره‌و هه‌رێمى كوردستان‌و عێراق، سه‌رچاوه‌یه‌كى سه‌ربازیی هه‌سه‌ده‌ ورده‌كاریی ئه‌و هه‌واڵه‌ بۆ شارپرێس ئاشكراده‌كات‌.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،سه‌رچاوه‌یه‌كى باڵاى هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات (هه‌سه‌ده‌) تایبه‌ت به‌شارپرێسى وت: هیچ گیراوێكى داعش له‌زیندانه‌كانى کوردستانی سووریا ڕاینه‌كردووه‌، به‌ڵام له‌زیندانه‌كانى توركیا له‌شاره‌ داگیركراوه‌كانى باکووری رۆژهەڵاتی سووریا ژماره‌یه‌ك گیراوى داعش به‌ئه‌نقه‌ست ئازادكراون.

سه‌رچاوه‌ باڵاكه‌ى هه‌سه‌ده‌ باس له‌وه‌شده‌كات، "له‌سه‌رێكانى‌و له‌زیندانه‌كانى توركیاو گروپه‌ چه‌كدارییه‌كانى سه‌ر به‌توركیا، 25 چه‌كدارى داعش به‌ئه‌نقه‌ست ئازادكراون‌و ئه‌وه‌نده‌ى زانیاریش له‌به‌رده‌سته‌، ئه‌و چه‌كدارانه‌ گه‌یه‌نراونه‌ته‌ سنوره‌كانى هه‌رێم‌و عێراق".

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ى هه‌سه‌ده‌ جه‌ختیكرده‌وه‌، ته‌واوى گیراوانى داعش له‌زیندانه‌كانى ژێر كۆنترۆڵى هه‌سه‌ده‌ له‌ڕێوشوێنه‌كانى ئه‌منى توندوتۆڵدا پارێزراون‌و هیچ مه‌ترسیه‌ك له‌سه‌ر گرتوخانه‌كان نییه‌و هه‌سه‌ده‌ش هیچ گیراوێكى داعش ئازاد ناكات، ئێمه‌ وه‌ك هه‌سه‌ده‌ تائێستا له‌شه‌ڕى داعشداین، ئیتر چۆن ئازادیان ده‌كه‌ین".

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ 12ى ئه‌م مانگه‌ قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق ئاشكرایكرد، بەبڕیارێکی بوێرانە 1298 خێزانى عێراقییان لەکەمپى هۆل له‌ باکووری سووریاوە گه‌ڕاندۆته‌وه‌ بۆ ناوشارەکانی عێراق.