پێوەندییە گشتییەکانی سپای کوردستان ڕایگەیاند کە یەکێک لە هێزەکانی سپای کوردستان لە پێکادان لەگەڵ دژە شۆڕش لە مەریوان شەهید بوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شەوی ڕابردوو لە پێکدادانی هێزەکانی سپای مەریوان لەگەڵ هێزەکانی دژە شۆڕش لە ناوچەی سنووری ئەو شارە یەکێک لە هێزەکانی بەرگری ئاسایشی سپا شەهید بوو.

لە ئەو پێکدادانە کە کاتژمێر 22 ی دوێنێ شەو، هەینی، ڕووی دا، ڕزگار تەبیرە، لە هێزە خۆجەییەکانی سپای مەریوان شەهید بوو.

بە گوێرەی ڕاگەیاندنی سپا، ئەو پێکدادانە لە دەڤەری گوندی دەرە تفێ و سەدۆش ڕووی دا.