پارێزگاری ئەنقەرە هۆکاری تەقینەوەی بەهێزەی کارگەی مووشەکی پایتەختی تورکیای ئاشکراکرد.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە کارگەی مووشەکی پەروتسان (MKE) لە ناوچەی ئەلماداغ لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا تەقینەوەیەک ڕوویدا. تەقینەوەکە بەهۆی کارلێکی کیمیاییەوە راویداوە و پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە.

واسیب شاهین، پارێزگاری ئەنقەرە رایگەیاند:تەقینەوەکە لەکاتی ئامادەکردنی موشەکەکانی داینامیت بۆ بەکارهێنان لە موشەکەکاندا ڕوویداوە.

ڕاشیگەیاند: 5 کەس لە شوێنی ڕوداوەکە بون، کە سەرجەمیان لە تەقینەوەکەدا گیانیان لەدەستداوە، هەروەها هیچ بریندار و کەسێک لە ژێر داروپەردودا نەماوە و لێکۆڵینەوەش لە روداوەکە دەستیپێکردووە.