بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەردۆغان هەفتەی ڕابردوو لە هەڵبژاردنی دوەمی سەرۆکایەتی تورکیادا سەرکەوتنی بەدەستهێنا.
ئەردۆغان تەنیا سەرۆکی تورکیایە کە ئەوەندە ساڵ سەرۆکایەتی کردووە و لە هەڵبژاردنی دوەمی 28ی ئایاردا 52.5%ی دەنگەکانی بەدەستهێنا.
پەرلەمانی نوێی تورکیا دوێنێ هەینی کۆبوەوە، ئەمڕۆش ئەردۆغان بە فەرمی دەست بە خولی نوێی خۆی دەکات دوای ئەوەی سوێند خوارد.
دواتر کۆشکی سەرۆکایەتی تورکیا شایەتحاڵی مەراسیمێک دەبێت کە بەرپرسانی باڵای 78 وڵات و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان ئامادەی دەبن.