مریم ییڵدیرم بەربژێری پارتی چەپی سەوز لە هەڵبژاردنی تورکیا بە تۆمەتی ئەندامێتی پەکەکە زیندانی کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مریم ییڵدیریم بەربژێری حزبی چەپی سەوز لە هەڵبژاردنی ئەم دواییەی مەجلیسی تورکیا، بە تۆمەتی ئەندامێتی لە پەکەکە دەستگیر و خرایە زیندانەوە.

یڵدیریک 30ی ئایپریڵ بە تۆمەتی ئەندامێتی پەکەکە دەستبەسەر کرابوو و لە ماڵەوە زیندانی بوو دوێنێ بە فەرمانی دادگە خرایە زیندان.