سەرۆک کۆماری تورکیا بە ئاماژە بەوەی کە مەرجی بۆ گفتوگۆ لە گەڵ دیمەشق نییە، وتی: دەبێ هەڕەشەی کورد بسڕدرێتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە گفتوگۆ لە گەڵ کەناڵی CNN وتی: پێم وایە دەتوانین لە گەڵ سووریا پەیوەندیمان دەستپێبکەینەوە بە تایبەت لە بەرەنگاریی لە گەڵ هێزەکانی کوردی سووریا لە باکووری سووریا.

ئەردۆغان جەختی کرد بەبۆنەی ئاسایشی نیشتیمانی تورکیا ، پرسی کورد، هەڕەشەیە و تەنیا هەنگاوی پێویست بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ بەشار ئەسەد ، نەهێشتنی هەڕەشەی چەکدارانی کوردی سووریایە.