ڕۆژنامەی نیۆیۆرک تایمز بە ئاماژە بە پەرەسەندنی زیاتری بیری ناسیۆنالیستی لە ئەم خولەی دوایی هەڵبژاردنەکانی تورکیا، هۆشداریی دا کوردەکان لەگەڵ توندوتیژی زیاتر لەلایەن حکومەتەوە بەرەوڕوو دەبنەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆژنامەی تایمزی ئەمریکا نووسی لە تورکیا لە ئەم هەڵبژاردنەی دواییدا بیری نزیک لە ناسیۆنالیستەکان پەرەی زۆری سەندووە و نمانەی ئەو پاگەندەیەش وەدەست هێنانی زیاتر لە 5 لەسەدی دەنگەکان لە لایەن سینان ئۆغانەوە ڕاگەیاندووە.

ئەو ڕۆژنامە هەروەها یەکێک لە حاڵەتە پێش بینی نەکراوەکان لە ئەو هەڵبژاردنانەی پەرەسەندنی زیاتری ڕەوتی ناسیۆنالیستی وەسف کردووە، بە شێوەیەک کە تەنانەت کەمال قلیچدار ئۆغڵووش دەیەوێت بچێتە سەر ئەو بیرەوە لە خولی دووهەمی هەڵبژاردنەکاندا.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە ئۆغان مەرجی پاڵپشتی لە قلیچدار ئۆغڵووی لابردنی هەدەپە لە ڕیزی هاوپەیمانییەکەی ڕاگەیاندووە. پرسەکە ئەوەیە کە کوردەکان بە شێوەی ناڕاستەوخۆ لە قلیچدار ئۆغڵوو پاڵپشتی دەکەن.

ڕۆژنامەی نیۆیۆرک تایمز ئاماژەی داوەتە سەر ئەو بابەتە کە ئەردۆغان بە پێچەوانەی ڕابردوو، لە جیاتی هەوڵ بۆ وەرگرتنی دەنگی کوردەکان بەدوای پاڵپشتی زیاتری ناسیونالیستەکانەوە بووە و لە ئەگەری پاڵپشتی سینان لە ئەردۆغان، حکومەتی داهاتووی تورکیا ڕوانگەی هێرشبەرانەتری هەمبەر کەمایەتییەکان بە تایبەتی کوردەکان و ئاوارەکانی سووریا دەبیت.