کتێبەشێعری «پاڕانۆیا» لە نووسینی محەمەد کەریمی لە لایەن چاپەمەنی گوتار چاپ کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە پێگه‌ی هه‌واڵنێری ماڵی کتێبی کوردی؛کتێبە شێعری «پاڕانۆیا» لە نووسینی محەمەد کەریمی لە لایەن چاپەمەنی گوتار و لە (۵۳) لاپەڕەدا کەوتە بەردەستی خوێنەران و رەوانەی بازاڕی کتێب کرا.

ئەم کتێبە پێکهاتووە لە یەک شێعری درێژ بە ناو «پارانۆیا» و گێڕەوەی ئەزموونی ئەدەبی چەند ساڵی شاعیرە و دەبێتە دووەم کتێبە شیعری چاپکراوی ئەم شاعیرە لە ماوەی ۱۰ ساڵی پێشوودا.

«پارانۆیا» وانواندنی ئینسانی دەردمەندی هاوچەرخە، کە بە هۆی دۆخی ئاڵۆز و پڕ لە کێشە و پارادۆکسی ژیانی مودێڕنەوە تووشی تێکچوونی زەینی و دەروونی دەبێ و هاوکات چەشنێک لە ژیانی پارانۆئیدی دەژی، بەمەوە شاعیر هەوڵیداوە فۆرمێکی شکستخواردووی گێڕانەوەی پچڕ پچڕ و فەزاگەلی کاتکراو، کاراکتەری چەند شەخسییەتی بە زمانی پارۆدی و زمانێک کە جیاواز لە بەکار هێنانی تەکنیکی جوانیناسانە، (هاوکات لە فۆرمێکی گێڕانەویی پچڕ پچڕ و شکستخواردووش پەیڕەوی دەکا ) لە دەقدا تەجرەبە بکات..