بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کەمال قلیچدارئۆغڵو، کاندیدی رکابەری ئەردۆغان بۆ سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا ئەمڕۆ پێنجشەممە نیازی خۆی ئاشکرا کرد کە ئەگەر بێتە سەر دەسەڵات.
قلیچدار ئۆغڵۆ رایگەیاند: هەموو پەنابەران لە تورکیا دەردەکات، پەیوەست بە نزیکی لە پەکەکە و فەتحوڵا گوللەن وتی: "راشکاوانە لەگەڵ هەمو هاوڵاتیان قسە دەکەم، من لە تەنیشت رێکخراوە تیرۆریستییەکان دانانیشم و لەگەڵیان لەسەر یەک مێز دانانیشێم، راستگۆ دەبم و کار بۆ چاکەی وڵات دەکەم"
کەمال قلیچدارئۆغڵو لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە ئەنقەرە رایگەیاند، "تورکیا میوانداری 10 ملیۆن پەنابەر دەکات، ئەگەر ئەمانە بمێننەوە، ژمارەی دانیشتوانی نوێ لە تورکیا بەرزدەبێتەوە بەوەش دۆلار بەرامبەر بە لیرە بەرزدەبێتەوە".
قلیچدارئۆغڵو، ئەردۆغانی تۆمەتبارکرد بە "درۆکردن و ساختەکاری لە خولی یەکەمی دەنگدان کە لە 14ی ئایاردا ئەنجامدرا"، هەروەها وتی، "ئۆپۆزسیۆن سکاڵای ئاڕاستەی کۆمسیۆنی ناوەندی هەڵبژاردنەکان کردوە سەبارەت بە ئەنجامی دەنگدانەکان"، جەختیشی لەوەکردەوە، کە ئۆپۆزسیۆن "پرۆتۆکۆڵی واژۆکراوی هەیە و شەڕی بۆ دەکات".
تۆمەتەکانی ئەردۆغانی رەتکردەوە سەبارەت بە "پەیوەندی گوماناوی لەگەڵ پەکەکە و ڕێکخراوی فەتحوڵا گولەن کە قەدەغەکراوە لە تورکیا، کە دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە بە ڕێکخستنی هەوڵی کودەتاکەی تەمموزی 2016 تۆمەتباری دەکەن.