بازنەکانی هەڵبژاردن بەسەر 81 پارێزگاکەی تورکیادا دابەشکراوەو 64 ملیۆن‌و 113 هەزارو 941 كەس مافی دەنگدانیان هەیە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەڵبژاردنی پەرلەمان‌و سەرۆك كۆماری توركیا ده‌ستى پێكردو له‌كاتژمێر 8ى به‌یانیه‌وه‌ ناوه‌نده‌كانى دەنگدان به‌ڕوى ده‌نگده‌ران كرانه‌وه‌و ده‌نگدانیش تاوه‌كو 5ى ئێوارە به‌رده‌وامده‌بێت.

له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا زیاتر لە 60 ملیۆن هاووڵاتی توركیا دەتوانن لەماوەی نۆ كاتژمێردا دەنگ بدەن‌و پاش داخستنی دەرگای بنكەكانی دەنگدان، دەستەی باڵای هەڵبژاردنی توركیا ئەنجامی گشتی دەنگدان ڕادەگەیەنێت‌.

بەپێی كۆتا ڕاپرسیش، کەمال قڵیچدارئۆغڵو دەنگی پێویست بۆ بردنەوەی پۆستی سەرۆک کۆمار بەدەستدەهێنێت.

بازنەکانی هەڵبژاردن بەسەر 81 پارێزگاکەی تورکیادا دابەشکراوەو 64 ملیۆن‌و 113 هەزارو 941 كەس مافی دەنگدانیان هەیە، لەناوخۆی وڵاتدا 60 ملیۆن‌و 697 هەزارو 843 كەس مافی دەنگدانیان هەیەو سێ ملیۆن‌و 416 هەزارو 98 کەس لەدەرەوەی وڵات مافی دەنگدانیان هەیە، كە لەكۆتایی مانگی ڕابردوەوە دەستیان بەدەنگدان كردووە.