بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مدحت سنجەر هاوسەرۆکی پارتی دیمۆکراستیکی گەلان لە لێدوانێکدا چارەسەری پرسی کوردی پێداویستی هاتنە دی دیمۆکراسی لە تورکیا وەسف کرد و لەسەر پێداویستی بەشداری بەربڵاو لە هەڵبژاردنەکان بۆ بەدەست هێنانی زیاترین کوردی نوێنەرایەتی لە پەرلەمانی ئەو وڵاتە جەختی کرد.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە مدحت سنجر لە میتینگی شاری جزیر لە پارێزگای شڕناخ هاوپەیمانی ئاکەپە-مەهەپەی هوپەیمانییەک لەسەر بنەمای دوژمنایەتی لەگەڵ کورد وەسف کرد.
سنجر زیندانی کردنی چالاکانی سیاسی و مەدەنی کورد لە ئەم ساڵانەی دواییدای بارمتە گرتنی حکومەتی تورکیا وەسف کرد و وتی کە هەموو ئەو پیلانانە نەبووەتە هۆی ڕادەست بوونی کورد لە بەرانبەر حکومەتدا.
هاوسەرۆکی هەدەپە وتی: هەڵبژاردنەکانی داهاتوو لە نێوان کەسانێک کە خوازیای شەڕ و کوشتوبڕن و کەسانێک کە خوازیاری ئاشتی و ژیانن بەڕێوە دەچێت.