بەربژێری هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری تورکیا و سەرەکی ترین ڕکابەری ڕەجەب تەبی ئەردۆغان بەڵێنی دا لە ئەگەری سەرکەوتن لە هەڵبژاردنەکان، لانی زۆر لە دوو ساڵدا هەموو پەنابەرە سووری و ئەفغانستانییەکان دەنێرێتەوە وڵاتەکانیان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕووسیا ئەلیەوم، ڕکابەری سەرەکی ئەردۆغان لە هەڵبژاردنەکانی بەردەمی ئەو وڵاتە بەڵێنی دا لە ئەگەری سەرکەوتن لە هەڵبژاردنەکان هەموو پەنابەرە سووری و ئەفغانستانییەکان لە تورکیا دەر دەکات.

کەماڵ قلێچدار ئۆ‌غلوو بەربژێری سەرۆک کۆماری تورکیا بە نوێنەرایەتی لە حەوت پارتی ئۆپۆزیسیۆن، دەڵێت لانی زۆر لە دوو ساڵدا هەموو برا سووری و ئەفغانەکان دەنێرمەوە وڵاتەکانیان.