چواردە ناوچە لە شڕناخ بەهۆکاری پرسی ئەمنیەتی لە ڕێکەوتی یەکەم تا 15 ی مەی وەکوو ناوچەی ئەمنیەتی تایبەتی کاتی ڕاگەیێندران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، چواردە ناوچە لە شڕناخ بەهۆکاری ئەمنیەتی وەکوو ناوچەی ئەمنیەتی تایبەتی کاتی ڕاگەیێندران.

بە نووسراوی ئاژانسی هەواڵی مێزۆپۆتامیا لە شڕناخ و شارەکانی بریتی لە جزیر، سلۆپی، ئەلکە و قلبان، 14 ناوچە بەهۆکاری پرسی ئەمنیەتی لە یەکەم تا 15 مەی وەکوو ناوچەی ئەمنیەتی تایبەتی کاتی ڕاگەیێندران. فەرمانداری شڕناخ سەبارەت بە ئەو ناوچە قەدەغە کراوانە بەیاننامەیەکی دەرکرد و لە ئەو بەیاننامەدا ڕاگیێندرا کە ئەو ناوچە تا 15 ڕۆژ دۆخی نائاسایی تایبەتیان هەیە.