بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناوەندی کۆینسی ئەمریکا لە ڕاپۆرتێکدا دەڵێت: تورکیا لەم ساڵانەی دواییدا شەڕکەری ئەمریکایی بۆ شەڕ دژی کورد لە عێراق و سووریا بەکار هێناوە.
دەشڵێت: ئەم یکا دەبێت هەناردەی جۆرەکانی چەک لە سفت ئامێری و نەرم ئامێری بۆ تورکیا ڕاگرێت.
بە دەوڵەتی بایدنیشی وتووە: بە گوێرەی یاسای ئەمریکا کە نابێت چەک بدرێتە وڵاتێک دژی خەڵکی سڤیل بەکاری بێنێت یان مافی مرۆڤ پێشێل بکات کە چی تورکیا دژی کورد لە سووریا و عێراق ئەم چەک و جیهازاتانە بەکاردێنێت.
هەروەها لەو ڕاپۆرتەدا ئاماژە دراوە کە تورکیا سێ ئۆپراسیۆنی سەربازی بەرفراوانی دژی کوردەکانی سووریا ئەنجام داوە و بەشێکی زۆر لە ناوچە کوردنشینەکانی سووڵیای داگیر کردووە و کەڵکی لە ئێف ۱۶ی ئەمریکی بردووە.
زیاتر لە 1000 هێزی سەربازی کوردی سووریا هاوپەیمانی ئەمریکا بەم ئێف 16ی ئەمریکا کوژراون.
تورکیا لە هێرشە بەردەوامەکانی بۆ سەر کوردستانی عێراقیش کە بە بیانووی بەرەنگاریی پەکەکە خەریکی داگیرکردن و کوشتنی خەڵکی هەرێمی کوردستانە لە چەکی ئەمریکایی کەڵک وەردەگرێت.