تورکیا ساڵانە بیست ملیار دۆلاری لەعیراق دەست دەکەوێ،عێراق ئەتوانی سنورەکەی داخات و، لەڕێگەی سوریاوە لە پۆڵۆنۆنیاو لیتوانیا خواردن و شت هەناردە بکات،کە سەد ئەوەندەی تورکیا کواڵێتی بەرزە بڕوابکەن.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی: محەمەد وەرتی: یەکەم: بۆڕی نەوتی کەرکوک -بانیاس،لە کەرکوکەوە درێژدەبێتەوە بۆ موسڵ و،لەوێوە بۆ سوریاو، لەوێشە بۆ بەندەری بانیاس لەسەر دەریای ناوەڕاست. ئەم بۆڕیە لەدوای جەنگی جیهانی ودووەمەوە دروستکراوە،بەڵام چونکە هەردوو حکومەتی سوریاو عیراق هەمیشە ناکۆک بوون کەمتر بەکارهاتوە،ئێستا ئەگەر نۆژەن بکرێتوەو نەوتی هەرێم بەوێدا بەڕێ بکرێ،بۆ هەتا هەتایە کورد ئسراحەت دەکات ، لەژێرچنگی تورکیا دێتەدەرێ. دووەم:تورکیا ساڵانە بیست ملیار دۆلاری لەعیراق دەست دەکەوێ،عیراق ئەتوانی سنورەکەی داخات و، لەڕێگەی سوریاوە لە پۆڵۆنۆنیاو لیتوانیا خواردن و شت هەناردە بکات،کە سەد ئەوەندەی تورکیا کواڵێتی بەرزە،بڕوابکەن تەماتەی پۆڵۆنیا وەکو تەماتەی مەکێی وەرتێ وایە.ئەو کاتی تورکیا زەرەردەکات و، ناتوانێ بەئاوی دیجلەو فوڕاتیش هەڕەشە لە عیراق بکات. سێیەم: پێش ڕێکەوتنەکەی هەولێرو بەغدا، من هەم لە وێبسایتی ڕۆیتەرز، وە هەم لە وێبسایتی میدڵ ئێست ئای بەریتانی خوێندمەوە کە تورکیا ئاوا بەئاسانی ڕێگا نادات نەوتی هەرێم هەناردە بکرێتەوە. هۆکارەکە بەڕای من، چونکە ئۆردوگان و زاواکەی گورزێکی گورچک بڕیان بەردەکەوێ بەو ڕێکەوتنە،چونکە بەپێی سایتی ئەلمۆنیتەری ئەمریکی ئۆردوگان خەرجی هەموو شەڕی پەکەکەو ،کوردانی سوریاو، موچەو خەرجی داعش و گروپە تیرۆرستیەکان هەمووی لەسەر نەوتی هەرێم دابین کردوە ئەمە جگە لە ملیاران دۆلار بۆ بنەماڵەکەی خۆیان.