ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی تیرۆریستەکانی سەر بە تورکیای بە ڕێگری لە گەیاندنی یارمەتی بە بوومەلەرزەلێدراوەکانی کوردی سووریا تاوانبار کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک تیرۆریستەکانی سەر بە تورکیا لە سووریای بە بەکارهێنانی سیاسی لە یارمەتییەکانی ئیدارەی خۆسەری کوردی لە سووریا تاوانبار کرد کە بۆ بوومەلەرزەلێدراوەکانی عەفرین نێردرابوو.

ئەو ناوەندە مافە مرۆڤییە تیرۆریستەکانی سەر بە تورکیای بە ئەوە تۆمەتبار کرد کە ئیزنی گەییشتنی یارمەتییەکان لەلایەن ئیدارەی خۆسەرەوە بۆ ناوچە بوومەلەرزەلێدراوەکانی باکووری ڕۆژاوای سووریا نادەن.

ئەو ڕێکخراوە هەروەها لە دانانی جیاوازی لە نیوان کوردەکان و کەسانی سەر بە تیرۆریستەکان لە کاتی دابەش کردنی یارمەتی مرۆڤدۆستانە هەواڵی داوە.

لێبوردنی نێودەوڵەتی وتوویە کوردەکانی دانیشتووی عەفرین لە وەرگرتنی بەلاشی خێوەت و پێداویستییەکانی دیکە بێ بەری کراون و ناچار بوون ئەو خێوەتانە کە بە خۆڕایی دراونەتەو ئەو تیرۆریستانە، بە نرخی نزیک بە 200 دۆلار بکڕن.