بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دکتۆر مهمت ئوزالپ، مامۆستای زانکۆی چارلز ستۆرت و بەرپرسی ناوەندی خوێندنەوە ئیسلامییەکانی ئەو زانکۆیە، لە ئەگەری داڕمانی ژمارەی دەنگەکانی ئەردۆغان لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی ئەو وڵاتە هەواڵی دا.
ناوبراو سەبارەت بە هۆکاری ئەگەری داڕمانی زۆری دەنگەکانی ئەردۆغان لە ناوچە کوردنشینەکان وتوویە کاردانەوەی هێواش و کەمتەرخەمانەی حکومەت بە ڕێبەرایەتی ئەردۆغان لە ناوچە بوومەلەرزەلێدراوەکان کە خەساری مادی و گیانی بەربڵاوی لێکەوتەوە، دەتوانێت لەسەر چارەنووسی ئەردۆغان کاریگەری دابنێت.