بەشی لێکۆڵینەوەکانی کۆنگرەی ئەمریکا لە ڕاپۆرتێکدا کە سەبارەت بە پێوەندی ئەو وڵاتە لەگەڵ تورکیا پێک هێناوە، پاگەندەی کردووە کە هێزە کوردییەکانی سووریا لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان لە پێوەندیدایە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی لێکۆڵینەوەکانی مەجلیسی نوێنەرانی ئەمریکا یان کونگرەی ئەو وڵاتە، لە نوێترین ڕاپۆرتی خۆیدا لەسەر دۆخی پێوەندی ئەمریکا لەگەڵ تورکیا، یەکێک لە ئەو بابەتانەی کە بووەتە هۆی کێشە لە نێوان دوو وڵاتەکە، پێوەندی هێزەکانی ئەمریکا لەگەڵ هێزە کوردییەکانی سووریا ڕاگەیاندووە.

ئەو ڕاپۆرتە ئاماژەی کردووە کە هێزەکانی ئەمریکا لەگەڵ هێزە کوردییەکان لە سووریا کە پێوەندیان هەیە لەگەڵ پەکەکە، لەسەر پرسی بەرەنگار بوونەوەی داعش لە سووریا هاوکاری دەکەن.

لە ئەو ڕاپۆرتەدا دانی پێدرانراوە کە چوونە دەرەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە باکووری سووریا، لە هیرشی تورکیا بۆ سەر هێزە کوردییەکان لە ساڵی 2019 کاریگەری هەبووە.