بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیبراهیم رەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران لە پەیامگەلی جیادا بۆ سەرۆک کۆمارانی تورکیا و سووریا بە بۆنەی رووداوی بوومەلەرزە و گیان لە دەستدانی هاووڵاتیانی ئەووڵاتانە، پەیامێکی سەرەخۆشی نارد.
رەئیسی لەو پەیامانەدا ئامادەیی ئێران بۆ ناردنی یارمەتی بەپەلەی بۆ تورکیا و سووریا راگەیاند.
شەوی رابردوو بوومەلەرزەیەکی بەگوڕ لە باشووری تورکیا روویدا و لە سووریاش خەساری زۆری لێکەوتەوە. سەدان کەس گیانیان لە دەستداوە و برینداریش زۆرە.