سەلاحەدین دەمیرتاش لە گفتوگۆیەکدا ڕێبەرانی ڕۆژاوای بە پاڵپشتی لە دیکتاتۆرگەلێک وەکوو ئەردۆغان تۆمەتبار کرد؛ ناوبرو هەروەها مەرجی ئازادی خۆی لە زیندانی هاوپەیمانی لەگەڵ ئەردۆغان وەسف کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە لە گفتوگۆیەکدا سیاسەتی ڕۆژاوا هەمبەر ئەردۆغانیسیاسەتێکی درۆیی وەسف کرد و وتی کە دیکتاتۆرگەلێک وەکوو ئەردغان زیاتر لە قازانجی ڕۆژاوان. ناوبراو هەروەها مەرجی ئازادی خۆی لە زیندان ی ڕاگەیاندنی پەیمان لەگەڵ ئەردۆغان ڕاگەیاند.

دەمیرتاش داوای لە هاوپەیمانی نەتەوە کرد تا بە پێکهێنانی سێ شاندی جیاواز لەگەڵ هەموو پارتە سیاسییەکانی دەرەوەی هاوپەیمانی شەش ڕەهەندی ، هەروەها یەکێتی کرێکارییەکان و کۆنفیدراسیۆنەکانیان و ڕێکخراوەکانی مافی ژنان دیدار و گفتوگۆ بکەن ، چونکوو ئاوەها دیدارگەلێک دەبێتە یارمەتیدەری هەڵبژاردنی دیمۆکراتیکی بەربژێری هاوبەش و ڕەوایی کەسەکەش دەباتە سەرەوە.

ناوبراو هەروەها ئەگەری بەربژێر بوونی ئیمام ئۆغڵوو و یاواش لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی زۆر دوور لە چاوەڕوانی وەسف کرد.