ناوەندی هزری ئەنجومەنی ئاتلانتیک یەکێک لە لەمپەرە سەرەکییەکانی جێبەجێ کردنی ڕێککەوتنی تورکیا و سوید لەسەر ئەندامێتی ستۆکهۆڵم لە ناتۆی یارمەتی سوید بە کوردەکانی سووریا وەسف کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سوید و فەنلاند دوای سەرهەڵدانی شەڕ لە ئۆکراینا لە سەرەتاکانی ساڵی 2021 خوازایری تەڤل بوون بە ناتۆ بوون بەڵام بە تێپەڕینی نزیک بە یەک ساڵ ئەو داواکارییە هێشتا جێبەجێ نەکراوە کە هۆکارەکەی ڕێکنەکەوتنی تورکیا لەگەڵ ئەو پێشنیارەیە وەکوو یەکێک لە 30 ئەندامی ناتۆ.

ئەردۆغان سویدی بۆ ڕادەست کردنەوەی 130 کەس لە کوردەکانی دانیشتووی سوید کە بە لایەنگری لە پەکەکە تاوانبار کراون، خستووەتە ژێر گوسارەوە.

سەرەڕای ئەوە، ناوەندی ئەنجومەنی ئاتلانتیک هۆکاری سەرەکی قبووڵ نەکردنی ئەو داواکارییە لەلایەن تورکیای پاڵپشتی سوید لە کوردەکانی سووریا وەسف کردووە.

ئەو ناوەندە لە وتارێکدا ئاماژەی داوە کە دەوڵەتی پێشووی سوید نزیک بە 400 ملیۆن دۆلار یارمەتی بە ئیدارەی خۆسەری کوردستانی سووریا داوە. ئیدارەی خۆسەر هەروەها لە سوید نووسینگەی نوێنەرایەتی کردووەتەوە و سوید بەبۆنەی هێرشی تورکیا بۆ سەر ناوچە کوردنشینەکانی سووریا لە ساڵی 2019 گەمارۆی سەربازی خستووەتە سەر ئەو وڵاتە.