بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە حاڵێکدا کە ماوەیەکی کەمی ماوە بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری تورکیا و ئەردۆغان سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە کە خۆی یەکێک لە بەربژێرەکانیە، ناوبراو بە بڵاو کردنەوەی فەرمانێک لە ماڵپەڕی ڕاگەیاندنی دەوڵەتی "ڕۆژنامەی دەوڵەتی" ژمارەیەک زیندانی کە سزای درێژخایەنیان بەسەردا سەپابوو، بەخشیوە و ئازادیان کردووە.
هەواڵدەری مزۆپۆتامیا لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە ئەو کەسانە کۆنە سەرباز بوون کە دوو کەسیان بەهۆی تەمەنی زۆریان و یەک کەسیان بەهۆی کەم ئەندامییەوە بەخشراون.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەو بڕیارەی ئەردۆغان لە حاڵێکدایە کە ژمارەیەکی زۆر زیندانی سیاسی کورد بە ئاوەها دۆخەکەوە قەت نەبەخشراون و ئازادیش نەکراون.