فه‌رمانده‌یه‌كى پێشمه‌رگه‌ش له‌ڕێگه‌ى شارپرێسه‌وه‌ كشانه‌وه‌ى سوپاى توركیا له‌ناوچه‌یه‌كى گرنگ‌و هه‌ستیارى هه‌رێمى كوردستان ئاشكراده‌كات‌".

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فەرماندەیەكی باڵاى هێزه‌كانى پێشمەرگە كه‌ نەیوست ناوی ئاشكرابكرێت تایبه‌ت بەشارپرێسی ڕاگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ دوشەممە هێزەكانی سوپای توركیا لەچیای (دێل) لەبناری لێلكان كه‌ ده‌كه‌وێته‌ سنورى ده‌ڤه‌رى برادۆست (سێگۆشه‌ى سنورى عێراق‌و ئێران‌و توركیا) چەند ڕەبایه‌یەكیان چۆڵكردوەو كشاونەتەوە، بەڵام جارێ‌ بارەگاكەیان لەناوچەكە هەرماوە.

وتیشى:"به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى لاى ئێمه‌یه‌، بڕیاروایه‌ بەچەند قۆناغێك سوپاى توركیا به‌ته‌واوى له‌سنورى برادۆست بكشێتەوەو هێزەكانی پاسەوانی سنور جێگه‌یان بگرێتەوە".

ئەو فەرماندەیەى پێشمه‌رگه‌ ئه‌وه‌شى بۆ شارپرێس ئاشكرای کرد: "بەگوێرەی زانیارییەكانی هەواڵگری سەربازیی، وابڕیارە سوپای توركیا بەسێ‌ قۆناغ‌و چەند كیلۆمەترێك لەناوچەكە بكشێتەوەو هێزەكانی پاسەوانی سنوری سه‌ر به‌وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق شوێنیان بگرێتەوە."