ناوەندی مێدیاکانی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک لە کوژرانی ئەندامێکی هەسەدە لە هێرشی درۆنەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر ناوەندی پێوەندییە سەربازییەکانی ئەو هێزانە لە ڕمیلان هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناوەندی مێدیاکانی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند کە هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر ناوچەی باکوور و باکووری ڕۆژهەڵات درێژەی هەیە و لە هێرشی درۆنەکانی ئەرتەشی تورکیا بۆ سەر ناوەندی پێوەندییە سەربازییەکانی ئەو هێزانە لە ڕمیلان، ئەندامێکی هەسەدە کوژراوە.

لە ئەو بەیاننامەدا هاتووە: لە ڕێکەوتی 19 ی جوون درۆنێکی چەکداری ئەرتەشی تورکیا هێرشی کردە سەر ناوەندێکی سەربازی هەسەدە کە بۆ هاوئاهەنگی دیدارەکان لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەکار دەهێنرا، ئەندامێکی هەسەدەبە ناوی ڕۆژهات حەسەکە گیانی لەدەست دا و ئەندامێکی دیکەش بریندار بوو.