بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی TT ی سوید و ئاسۆشەیتێد پرێس، ڕۆژی شەممە بڕیارە ناڕەزایەتی زیاتر بەتایبەتی لە لایەن کوردەکانەوە هاوکات لەگەڵ هەوڵی سوید بۆ تەڤل بوونی بە ناتۆ بەڕێوە بچێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەسۆشەیتێد پرێس، بڕیارە ئەمڕۆ شەممە لە پێتەختی سوید خۆپیشاندانێک لەلایەن کوردەکانی دانیشتووی ئەو وڵاتەوە بەڕێوە بچێت. تورکیا بە بیانووی چالاکی کوردەکانی دانیشتووی سویدە دژی ئەنقەرە تا ئێستا لەسەر تەڤل بوونی ئەو وڵاتە بە ناتۆ ڕێکنەکەوتووە.

بر گوێرەی ڕاپۆرتی TT هەر ئەمڕۆ، هەم لایەنگرەکانی کوردەکان و هەم لایەنگرەکانی تورکیا لە پێتەختی سوید بۆ بەڕێوەبردنی خۆپیشاندان پلانیان داڕشتووە. گرووپی ناسراو بە کومیتەی یەکگرتوویی لەگەڵ ڕۆژئاوا کە هەفتەی ڕابردوو بەرپرسیارێتی هەڵواسینی بووکەڵەی هاوشێوەی ئەردۆغانی لە پێتەختی سوید لە ئەستۆ گرت، بەرپرسیارێتی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆشی لە ئەستۆ گرتووە.