ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران بە دەرکردنی بەیاننامەیەک، هەوڵی پەرلەمانی ئەورووپا بۆ پێشنیاری خستنی ناوی سپای پاسداران لە لیستی گرووپە تیرۆریستییەکان لە ڕووی دۆش داماوی و شکست لە پاڵپشتی و پشتیوانی لە نائارامییەکانی ئەم دواییە لە ئێران وەسف کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران بە دەرکردنی بەیاننامەیەک، هەوڵی پەرلەمانی ئەورووپا بۆ خستنی ناوی سپا لە لیستی گرووپە تیرۆریستییەکانی ئیدانە کرد.

لە دەقی بەیاننامەکە هاتووە: جارێکی دیکە ڕق و قین دوژمنان لە دژی دەسەڵاتی ئیسلامی ئاشکرا بوو. هەوڵی پەرلەمانی ئەورووپا کە پاگەندەی بەرەوڕووبوونەوەی تیرۆریزم دەکات، لە دژی ناوەندێکی دژە تیرۆریزم، لەسەر دۆش داماوی و شکست لە پاڵپشتی و پشتیوانی لە خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییە لە ئێرانە.

لە کۆتایی ئەو بەیاننامە هاتووە کە ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران وێڕای ئیدانەکردنی هەوڵی نایاسایی پەرلەمانی ئەورووپا بۆ پێشنیاری خستنی ناوی سپای پاسداران لە لیستی گرووپە تیرۆریستییەکان، بێ مۆڵەت ڕادەگەیەنێت و قایم تر لە جاران دەست لە دەستی سپای پاسداران بەرگری لە ئاسایشی خەڵکی ئێران، دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران و سەقامگیری ناوچەکە دەکات.