کارناسی پرسە سیاسییەکان بە وتنی ئەوەی کە تیرۆریستی ڕاگەیاندنی سپا بۆ ئەورووپا پێشهاتی هەیە، وتی: گەڵاڵەی پەرلەمانی ئەورووپا بۆ تیرۆریستی ڕاگەیاندنی سپای پاسداران بە بۆنەی شکستی ئەوان لە نائارامییەکانی ئەم دواییەیە.

سەید هادی سەید ئەفقەهی لە گفتگۆ لەگەڵ هەواڵنێری مێهر، بە ئاماژە بە گەڵاڵەی پەرلەمانی ئەورووپا بۆ تیرۆریستی ڕاگەیاندنی سپای پاسداران، ڕایگەیاند: ئەو هەوڵە یەکێک لە کارتە گوشارەکان بۆ بەچۆک داهێنانی کۆماری ئیسلامی ئێران و سپای پاسدارانە.

ناوبراو بە ئاماژە بە لایەنە جیاوازەکانی ئەو هەوڵەی پەرلەمانی ئەورووپا، درێژەی دا: گەڵاڵەی پەرلەمانی ئەورووپا بۆ تیرۆریستی ناساندنی سپای پاسداران لایەنی دیپلۆماتیک، سیاسی، شەڕی دەروونی و ئابووری هەیە کەواتە ئەو بابەتە ناتوانێت زۆر کاریگەر بێت.

ئەو کارناسە بو وتنی ئەوەی کە سپا هاوکارییەکی لەگەڵ وڵاتانی ئەورووپی نییە، زیادی کرد: ئەگەر ئەورووپییەکان بیانەوێت ئەو هەوڵە ئەنجام بدەن بەرژەوەندییەکانیان لە ناوچەکە دەکەوێتە مەترسییەوە. هەندێک جار پێکدادان لە نێوان سپا و هێزەکانی ئەمریکا دێتە ئاراوە کە ئەگەر ئەو گەڵاڵە پەسەند بکرێت ئەوا ئەو پێکدادانە زیاتر دەبێتەوە کە ئەوە لە زیانی ناوچەکە و ئاسایشی وڵاتانی کەنداوی فارسە.

ناوبراو ئاماژەی دایە سەر قسەکانی ئایەتوڵڵا خامنەیی لەسەر ئەوەی کە ڕۆژاواییەکان لە ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییە گەڵاڵەیەکی تەواویان هەبوو، بەڵام لە ڕێکارەکاندا هەڵەیان کرد، وتی: ڕۆژاواییەکان بەهۆی شکست لە ڕووداوەکانی ئەم دواییە لە ئەو ڕێگایەوە گوشار دەخاتە سەر ئێران تا ئێران جووڵە ناوچەییەکانی خۆیان کەم بکاتەوە و بەزووی بچێتەوە سەر کورسی دانوستان و خاڵی زیاتر بداتە ڕۆژئاوا.

کارناسی پرسە سیاسییەکان ئەو هەوڵەی ڕۆژئاوای مانۆڕی پرۆپاگەندایی وەسف کرد و وتی: هەموو ئەو کەشە و هەروەها کەڵکوەرگرتن لە ئێرانیانی دەرەوە نیشاندەری گەڵاڵە و سیناریۆکانی ژووری شەڕی ئەمریکا و ناتۆیە.