بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نیکۆلاس گرینجر، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا، ڕۆژی چوارشەممە لەگەڵ بەرپرسانی بەڕێوەبەری خۆسەر دیداریان کرد و هەندێک پرسی سیاسی و گۆڕانکاری سیاسی ئەم دواییەیان لێک دایەوە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، بەدران چیا کورد، هاوسەرۆکی کاروباری دەرەوەی بەڕێوەبەری خۆسەر ڕایگەیاند کە لە دیدار لەگەڵ گەینجر سەبارەت به دوایین گۆڕانکارییەکانی سووریا و نزیکی حکومەتەکانی تورکیا و سووریا بە ناوبژیوانی ڕووسیا باس و گفتوگۆ کرا.
لە ئەو دیدارەدا لایەنەکان جەختیان کرد کە ڕوانگەی دەوڵەتەکانی سووریا و تورکیا سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی پێوەندی لە بەرژەوەندی هاووڵاتیانی سووریا نییە، لە حالێکدا کە تورکیا خۆی لە ساڵانی دواییدا هۆکاری ناسەقامگیرییەکان و شەڕ لە سووریا بووە.
لایەنەکان لە ئەو دیدارەدا سەبارەت بە ناردنی یارمەتی مرۆڤدۆستانە بە سووریا و هەوڵەکانی دەوڵەتی سووریا بۆ سیاسی کردنەوەی پرسی یارمەتییە مرۆڤدۆستانەکان لە ڕێگای بە پەراوێز بردنی چەندین ناوچەی جوگرافیاییەوە باس و گفتوگۆیان کرد.