سەرۆکی رێکخراوەی هەواڵگری ئەمریکا لە گەڵ هاوتای تورکیای خۆی قسەی کرد و هۆشداریی دا سەبارەت بە هێرش بۆ سەر کوردی سووریا.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بیل برێنز سەرۆکی دەزگای هەواڵگری ئەمریکا سیا لە پەیوەندی تەلەفۆنی لە گەڵ هاکان فیدان سەرۆکی دەزگای هەواڵگری تورکیا هۆشداریی دا کە هێرشی تۆپخانەیی و ئاسمانی تورکیا لە باکووری سووریا، هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە هەرەشەیان لەسەر بێت.

پەیوەندی تەلەفۆنی نێوان سەرکردەکانی هەواڵگری ئەمریکا و تورکیا دوای ئەوە بووە کە تورکیا هێرشی کردە سەر ناوچە کوردنشینەکانی سووریا و ناوچەیەکی نزیک بە شوێنی جێگیر بوونی هێزەکانی ئەمریکا لە حەسەکەی کردە ئامانج.