دوای ئۆپراسیۆنی ئاسمانی تورکیا ناسراو بە چنگی شمشێر لەباکووری سووریا، بەرپرسانی ئەنقەرە ڕایانگەیاند کە بەس ئەو هێرشە نییە و ئۆپراسیۆنی زەوینیش بە ڕێگەوەیە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: ئۆپراسیۆنی ئاسمانی تورکیا کە چنگی شمشێر ناونراوە، یە هەفتە دوای بۆمبدانەری لە ئەستەنبۆڵ ئەنجام درا کە ژمارەیەک کوژراو و برینداری لێکەوتەوە. دوەڵەتی تورکیا گرووپە چەکدارە کوردەکانی تاوانبار کردووە بەڵام ئەوان بەشداری لە ئەو بۆمبدانەرییەیان ڕەت کردووەتەوە.

ئایا بەرپرسانی تورکیا هێرشی زەوینیش ئەنجام دەدەن؟

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە 21 ی نۆڤەمبەر وتی کە هەوڵی سەربازی تورکیا بە هێرشی ئاسمانی سنووردار نابێتەوە.

لێدوانەکانی ئەرسۆغان بووە هۆی ئەوەی کە تا مێدیاکانی لایەنگری حکومەت سەبارەت بە ئۆپراسیۆنی زەوینی زیاد بکەنەوە.

کاردانەوەی ئەمریکا

جان کۆربی هاوئاهەنگ کاری پێوەندییە ستراتیژییەکان لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی کۆشکی سپی لە ئەو بارەوە وتی: تورکیا هێرشی کراوەتە سەر، بەڵام ئێمە نامانەوێت جووڵەگەلێک لە ناو سووریا ئەنجام بدرێت کە هەوڵەکان بۆ بەرەنگار بوونەوەی داعش لاواز بکاتەوە یان خەسار لە خەڵکی سڤیل و سەربازانی ئەمریکا بدرێت.

کاریگەری هێرش لەسەر پێوەندییەکانی ئەنقەرە و دیمەشق

ئیمەن سوسان، جێگری وەزیری دەرەوەی سووریا ڕایگەیاند: بوونی سەربازی تورکیا لە سووریا نایاساییە و ئەو ئۆپراسیۆنە سەربازییە پێشێل کرانی سەروەری سووریا و یەکپارچەیی خاکی ئەو وڵاتەیە. هەوڵەکانی تورکیا و ئەمریکا لە ئاستی جەنایەتی دژە مرۆییە و کۆمەلگای نێودەوڵەتی ئەبێ ئەو هەوڵە ئیدانە بکات.

کاردانەوەی ڕووسیا

مسکۆ پێی وایە کە دیمەشق و ئەنقەرە دوتانن کێشەکانیان چارەسەر بکەن و هیوای خواستووە کە تورکیا لە ئەو بڕیارە بکشێتەوە.

ماریا زاخارۆواش ڕایگەیاند کە ئێمە لە نیگەرانییەکانی تورکیا تێدەگەین بەڵام پێمان وایە کە هەر جۆرە هێرشێکی سەربازی دەبێتە هۆی ئاڵۆزی زیاتر لە ناوچەکە.

کاردانەوەی هەسەدە

مەزڵۆم کۆبانێ فەرماندەی هەسەدە وتی: ئێمە سەرەڕای نێوبژیوانییەکانی ئەمریکا، هێشتا نیگەرانی هێرشی زەوینی تورکیاین و داوا لە ئەمریکا دەکەین کە پەیامی بەهێزتر بۆ ئەنقەرە بنێرن.

ئەردۆغان بەدوای کاریگەری لەسەر دەنگدەرانی هەڵبژاردنی جوون

دەوڵەتی تورکیا لە هەوڵ بۆ کەڵکوەرگرتن لە پرسی ئۆپراسیۆنی سەربازی بە مەبەستی کاریگەر لەسەر دەنگدەرانی تورک پێش لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی و سەرۆک کۆماری جوونی داهاتوویە.

ڕۆژنامەوانێکی تورکیایی لە ئەو بارەوە دەڵێت ئەردۆغان دەیەوێت بۆ کاریگەری لەسەر ڕای گشتی و پێش لە هەڵبژاردنەکان ئەو ئۆپراسیۆنە ئەنجام بدات.

خنجەری ئەمریکا لە هاوپەیمانەکانی لە سووریا

جووڵەکانی ئەمریکا لە ڕۆژانی ڕابردوودا ئاشکرای کرد کە واشنتۆن هەر ئەو جۆرە کە پشتی هاوپەیمانەکانی لە ئەفغانستان و ناوچەکانی دیکە بەردا بەدوای بەردانی پشتی هاوپەیمانەکانی خۆی وایا هێزەکانی هەسەدە لە بەرانبەر ئۆپراسیۆنی زەوینی تورکیایە.