سەرۆک کۆماری تورکیا بێ ئاماژە بە پێشێل کرانی یاسا نێودەوڵەتییەکان بۆ هێرش بۆ سەر خاکی بەغدا و دیمەشق پاگەندەی کرد: لە ئۆپراسیۆنی سەربازی لە عێراق و سووریا بەتواوەتی مافی ڕەوامان هەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلجەزیرە، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا یەکشەممە بێ ئاماژە بە هەوڵی وڵاتەکەی لە پێشێل کرانی یاسا نێودەوڵەتییەکان لە دەستدرێژی بۆ سەر خاکی سووریا لە لێدوانێکدا پاگەندەی کرد: 480 تیرۆریستمان لە ئۆپراسیۆنی سەربازی لە عێراق و سووریا لەناوبردووە.

سەرۆک کۆماری تورکیا لە ئەو بارەوە وتی: ئەنقەرە سەبارەت بە ئۆپراسیۆنی سەربازی لە عێراق و سووریا بەتواوەتی مافی ڕەوای هەیە و هیچکەسێک ناتوانێت ئەو مافە لە ئێمە بستێنێت.

ناوبراو هەروەها پێشتریش پاگەندەی کردبوو: بە ئۆپراسیۆنی بەرەنگار بوونەویە تیرۆریزم بڕیاری دابین کردنی ئاسایشی وڵاتەکەی خۆمانمان داوە.