بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆیتێرز، توبیاس بیلسترۆم، وەزیری دەرەوەی سوید پاگەندەی کرد کە دەوڵەتی نوێی ئەو وڵاتە لە هەوڵ بۆ ڕازی کردنی تورکیا بۆ قبووڵ کردنیان لە هاوپەیمانی ناتۆ، پێوەندی خۆی لەگەڵ میلیشیا کوردەکان دەبچڕێت.
سوید لەگەڵ ئەمریکا و چەندین ئەندامی ناتۆ، لە شەڕی یەکینەکانی پاراستنی گەل لەگەڵ داعش، پاڵپشتی ئەو گرووپەیان دەکرد ە لەم نێوانەدا، ئەنقەرە بەڵێنی داوە مادامێک کە سوید دەست لە پاڵپشتی کردنی ئەو میلیشاگەلە هەڵنەگرێت، ڕێگری دەکات لە تەڤل بوونی سوید لە ناتۆ.
بیلیسترۆم بە ئاماژە بە داواکاری سوید بۆ تەڤل بوونی ناتۆ، وتی: پێوەندی زۆر نزیک لە نێوان میلیشیا کوردییەکان و پەکەکە هەیە و بۆ باشتر بوونی پێوەندی لەگەڵ تورکیا، گرینگە کە هیچ پێوەندییەک لەلایەن سویدەوە لەگەڵ ئەوان نەمێنێت، ئامانجی سەرەکی، تەڤل بوونی سوید بە ناتۆیە.