بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سه‌رۆکی ڕێکخراوی سینەمایی وەزارەتی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامیی ئێران لە پەیامێکدا بۆ سی‌ونۆهەمین فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کورتە فیلمی تاران رایگەیاند: روانگه‌ی سینه‌مای کورته فیلمی ئێران، زۆر گەشاوە و رووناکه‌و فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کورتە فیلمی تاران وه‌کوو گرنگترین ڕووداوی سینه‌مایی کورتە فیلم لە ناوچەکەدا، پێویستە یەکگرتووتر و جیاوازتر له خوله‌کانی پێشوو به‌ڕێوه‌بچێت.
"محەممەد خەزاعی" سه‌رۆکی ڕێکخراوی سینەمایی ئێران لە پەیامێکدا بۆ ئەم ڕووداوە نێودەوڵەتییەی سینەمای ئێران نووسی: "فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی
کورتە فیلمی تاران، شوێنی کۆبوونەوەی ئه‌و سینەماکارە لاوانەیه کە بەپاڵنەرێکی گەورە و ئاسۆی نوێوە چوونەتە ناو ئەم گۆڕهپانە مەزن وسهیرەوە. ئەم سینەمایە ئایندەی سینەمای وڵاتە. هه‌روه‌ک ئه‌وه‌ی که چه‌ندین جار سنوورگه‌لێکی نوێی له‌م بواره‌دا كردووه‌ته‌وه و له‌پانتایی ئاسمانی سینه‌مای ئێران له جیهانی پڕتاو و خێرای ئه‌مڕۆدا زۆركاریگهری هه‌یه.
گومانێک لەوەدا نییە کە سینەمای ئێران هه‌ر بە یارمەتیی ئه‌م بەهرە تازهسەرهەڵداوە و بینراوانه‌ی داهێنه‌ری نوێی خۆی چەندین جار لە بواره‌کانی
جیهانیدا درەوشاوەتەوە؛ لە هەمان کاتدا، ئەم سینەمایە، ماڵ و مه‌کۆی زۆربه‌ی کەسه گەورەکان بووە و دەبێت.
بەو پێیەی که بواری کورتە فیلم بە یەکێک لە گرنگترین به‌ستێنه‌کان دەزانین بۆ ڕاهێنانی سەرچاوە مرۆییەکان و بەرهەمهێنانی ناوەڕۆکی نوێ لەسەر بنەمای پێداویستییەکانی کۆمەڵگەی ئەمڕۆ، فێستیڤاڵی کورتە فیلمیی تاران، ئەمساڵ، بە ئیلهام لە ستراتیجی و نه‌خشه رێگای هاوبەشی ڕووداوەکانی ڕێکخراوه‌ی سینەمایی واتە "ئەخلاق، هۆشیاری و هیوا"، بە
دروستی، لەگەڵ گرنگیدان بە "هەمەجۆریی ژانر و چه‌شنه‌کان به روانگه‌ی نزیکبوونەوەی خۆجێی و ره‌سه‌نایه‌تی ناوچه‌یی" داڕێژراوە و پلانی بۆدانراوە.
فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کورتە فیلمی تاران، وەکوو گرنگترین ڕووداوی سینه‌مایی کورتە فیلم له ناوچەکەدا، لە سەردەمی دوای کۆرۆنا، پێویستە بە
شێوەیەکی یەکگرتووتر و جیاوازتر لە خوله‌کان و قۆناغەکانی پێشووبهڕێوهبچێت و به‌خته‌وه‌رانه، توانیویەتی سەرنج و بۆچوونی زۆربه‌ی وڵاتانی ناوچه‌که و جیهان بۆ لای خۆی رابکێشێت. ئامادەبوونی پڕره‌نگ وبێ وێنەی وڵاتانی ناوچەیی و دراوسێ دووپاتی ئه‌م خاڵه دەکاتەوە کە ئەم فێستیڤاڵە خولێکی نوێی له رێگای به‌ره‌و گەشەکردن و باڵکێشان بەخۆیەوەدەبینێت.
ئێستا ئەم ڕووداوە سینەماییە کە سەردەمێکی نوێی دەست پێکردووە،ده‌خوازێت به بیرکردنەوە و تێگه‌یشتن له نیازه‌کان و پێداویستییه‌کانی سینەما و پێویستییە نوێیەکانی لە سەردەمی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گێڕانەوەکان، سه‌باره‌ت به خولقاندنی ئه‌ده‌بیات و گێڕانه‌وه‌ی تازه بیربکاته‌وه. چەقبەستوویی، نامۆبوون لەگه‌ڵ رۆحی راستەقینەی کۆمەڵگا و"بەربەستبوون" لە سینەمای کورته فیلم‌دا جێگایه‌کی نییە. ئێرە، هه‌رێمی کایەی دیاردەکان و نوێکارییه سەرسوڕهێنەرەکانە.
کورتە فیلمەکە لەگەڵ به‌رزکردنه‌وه و زیادکردنی رێژه‌ی بەرهەمەسینەماییەکانی دیکەدا، پێویستە شوناسی فەرهەنگی و پێناسه‌ی ئێرانی ئیسلامی لە پانتایی خاک و نیشتماندا وێنا بکات و نیشانی بدات و بەیارمەتی چۆنایه‌تییه‌کی به‌رز و باڵا، دەوڵەمەندی هزر و بیرکردنەوە وبەکارهێنانی گونجاوی زمانی وێنه و تێگەیشتن لە هەستیارییە سۆزداری وکۆمەڵایەتییەکانی ئەمڕۆ، دلاقهیهکی نوێ بەڕووی کۆمەڵگا و جیهان بکاتەوە.
ڕێکخراوی سینەمایی بە پشتبەستن بە رێکار و نه‌خشه رێگای دهوڵهتیسێزدهههم و گرنگیپێدانی وەزارەتی رۆشنبیری و ئیرشادی ئیسلامی بەدهفرایهتی و توانایه‌کانی ژێرخانی، بەرهەمهێنان و پەروەردەیی ناوچەجۆراوجۆرهکانی وڵات، روانگه و رێبازێکی تایبەتتری هەڵبژاردووە بۆبووژاندنەوەی سینەمای پارێزگاکان و پشتگیری کردن له سینەماکارە گەنجەکان که به دڵنیاییه‌وه ئه‌م روانگه و بۆچوونه لە بواری کورتە فیلم‌دا زۆرگەشاوەتر ده‌بێت.
دیدگای کورتە فیلمی سینەمای ئێران یه‌کجار رووناک و گه‌شاوه‌یه وئێستاش، دوای چوار دەیە لە سینەمای شۆڕشگێڕانە، زیاتر لە هەموو کاتێک پێویستمان بە بارهێنان و پەروەردەکردنی نەوەی نوێی سینەما و تێگەیشتن لەپێداویستییهکانی حه‌تمی و حاشاهه‌ڵنه‌گری گوتاری شۆڕشی ئیسلامی لە جیهانی هاوچەرخدا هەیە.
"فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی کورتە فیلمی تاران TISFF به یەکێک لە گرنگترین و پڕبایخترین فێستیڤاڵەکانی کورتە فیلم له‌سه‌ر ئاستی جیهان دێته ئه‌ژماردن که لە لایەن ئەکادیمیای OSCAR®qualifying پەسەند کراوە، کە سی‌ونۆهەمین خولی به ده‌بیری و به‌رپرسایه‌تی "مه‌هدی ئازەرپێندار"، لەلایەن ئه‌نجومه‌نی سینه‌مای لاوانی ئێران، بە دروشمی "هەمەجۆریی لە ژانر"و ته‌وه‌ره‌ی تایبه‌ت به "ژانر" له دوو به‌شی رکابه‌ری "سینه‌مای نه‌ته‌وه‌یی" و رکابه‌ری "سینه‌مای نێونه‌ته‌وه‌یی"، به شێوه‌ی ئاماده‌بوونی سینه‌ماکاران و به نمایش کردنی زیاتر له 64 کورته فیلمی چیرۆکی، به‌ڵگه‌فیلم، ئه‌نیمه‌یشێن و ئه‌زموونی له ده‌رهێنه‌ره‌کانی 32وڵاتی جیهان و ٩٩ کورتە فیلم لە سینەماکارانی سەرتاسەری ئێران و بەئامادەبوونی دادوەرانی وڵاتانی پورتوگال، تورکیا، لیتوانیا، ڕۆمانیا وئێران و هەروەها کۆڕ و کۆبوونەوەکانی پسپۆڕانه‌ی مامۆستایانی نێودەوڵەتیهونهری سینەما لە رۆژانی 19 تا 24ی ئوکتۆبه‌ر رێکه‌وتی تشرینی یەکەمی2022 له په‌ردیسی سینه‌مایی "میله‌ت" له شاری تاران به‌ڕێوه‌ده‌چێت.