بە نووسراوی میدل ئیست فۆرم، ئۆپراسیۆنەکانی ئەم دواییەی گرووپی توندڕەی بەرەی نوسرە بە بێ قبووڵ کردنی تورکیا ئەگەری نییە و ئەگەری هەیە ئەنقەرە ئەو گرووپە تیرۆریستییە لە دژی کوردەکانی سووریا بەکار دەهێنێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی توندڕەوی بەرەی نوسرە کە ئەمریکا خستوویەتە نێو گرووپە تیرۆریستییەکانەوە، توانیویە هەندێک ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی سوپای ئازادی سووریا سەر بە تورکیا لەوانە شاری کوردنشینی عەفرین کۆنترۆڵ بکات.

ناوەندی بیری میدل ئیست فۆرم لە شرۆڤەیەکدا لەسەر ئەو رووداوە نووسی ئەو بابەتە دەتوانێت گۆڕانێکی جیدی لە سیاسەتی تورکیا هەمبەر کوردەکانی سووریا بێت.

ئەو ڕێکخراوە وتوویە ئەگەری هەیە تورکیا ئەو گرووپەی وەکوو جێگری باشتری سوپای ئازادی سووریا بۆ بەرەوڕوو بوونەوەی کوردەکان لەبەرچاو گیراوە، هەر بۆیە ئەگەری هەیە لە پاڵ هێرشی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان بۆ سەر هێزە کوردییەکان، لە بەرەی نوسرە لە دژی ئەوان کەڵکوەربگرێت.

ئەو ناوەندە ئاوا شی کردووەتەوە کە ئەو ڕووداوە دەتوانێت بە شێوەیەک بستێنی ڕێککەوتنی نێوان ئەنقەرە و دیمەشق لە درێژەی ئاسایی کردنەوەی پێوەندییەکان بێت. چونکوو هێزەکانی دیمەشق ئێستا دەتوانن هێرش بکەنە سەر عەفرین. ئەو بابەتە لە دژی بەرژەوەندییەکانی تورکیا نییە چونکوو ئەو شارە سەرەڕای ڕاپۆرتگەلێک سەبارەت بە چوونە دەرەوەی بەرەی نوسرە، هێشتا لە کۆنترۆڵی ئەو گرووپەدایە و لە ئەگەری هێرشی هێزەکانی سەر بە دیمەشق بۆ سەر عەفرین، ئەوە ئەندامانی هەیئەت تەحریرولشام کە دەکرێنە ئامانج نەک هێزەکانی سوپای ئازادی سەر بە تورکیا.