مەزڵۆم کۆبانێ هۆشداریی دا ئەگەر تورکیا هەلی هێرشی دووبارە بۆ سەر کوردەکانی سووریای بۆ بڕەخسێت، هێرش دەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەزڵۆم کۆبانێ فەرماندەی کوردی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک لە گفتوگۆ لەگەڵ گۆڤاری لۆمۆندی فەڕەنسا لە ئەگەری هێرشی تورکیا بۆ سەر ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکانی سووریا هەواڵی دا.

ناوبراو لە ئەو گفتوگۆیەدا لە سەرنەکەوتنی تورکیا بۆ وەرگرتنی گڵۆپی سەوز لە ئەمریکا و ڕووسیا بۆ هێرش بۆ سەر کوردەکانی سووریا باسی کرد بەڵام جەختی کرد کە ئەو دوو وڵاتە بە هیچ شێوەیەک ڕێگری لە تورکیا بۆ هێرش نەکردنە سەر کوردەکانیان دەستەبەر نەکردووە.

مەزڵۆم کۆبانێ جەختی کرد هێزە کورد-عەرەبەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا ئامادەی بەرەوڕوو بوونەوەی هێرشەکانی تورکیان.

فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک جەختی کرد کە بەرەوڕوو بوونەوەی شانە نوستووەکانی داعش ئەبێ لە بیری هەموو لایەنێکدا بێت.