وەزیری ناوخۆ وتی: ئەنجامی لێکۆڵینەوە جیاوازەکان نیشانی دا کە مەهسا ئەمینی لێی نەدراوە و شکانی کاسەی سەریشی درۆیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەحمەد وەحیدی وەزیری ناوخۆی ئێران لە بەرنامەیەکی تەلەڤیزیۆنی سەبارەت بە دوایین دۆخی دۆسیەی مەهسا ئەمینی وتی: دوای ئەو ڕووداوە تاڵە کە دڵی هەمووانی تەزاند و بە پێی فەرمانی سەرۆک کۆمار بەرنامەیەکی چەند قۆناغی داڕێژرا. بەشی پزیشکی، بەشی دادوەری، بەشی لێکۆڵینەوە، ڕاپۆرتی دامودەزگا خۆجەییەکان لە ئەو قۆناغانە بوو.

ناوبراو ڕایگەیاند: سەرەتا ڕاگەیێندرا کە ئەمینی لێی دراوە، بەڵام ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان لە نەخۆشخانە و ڕاپۆرتی پزیشکی داد و ڕاپۆرتەکانی دیکە نیشانی دا لێدرانێک ئەنجام نەدراوە و شکانی کاسەی سەریشی درۆیە.