ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان ئاشكرای دەكات، بە ئاگاداری بەرپرسانی هەرێم، توركیا دارستانەكانی بادینان دەبڕدرێتەوە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان ئاشكرای دەكات، بە ئاگاداری بەرپرسانی هەرێم، توركیا دارستانەكانی بادینان دەبڕدرێتەوە و ئەمەش مەترسی گەورەی ژینگەیی هەیە و ئاژانسێكیش بڵاویكردەوە، دارەكانی هەرێمی كوردستان لە توركیا دەكرێت بە خەڵوز.

عەلی حەمە ساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە گرتەیەکی ڤیدیۆیدا بڵاویکردەوە، دارە پیرەکانی سنوری بادینان دەبڕدرێتەوە و ڕەوانەی توركیا دەكرێن و دەیان دارستانەی چڕ وشكبوون، كە مەترسی گەورەی ژینگەیی هەیە و ئەمە بڕینەوە و سوتاندنی نیشتمانە.

ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت: پێموابوو لایەنەبەرپرسەکان دینە دەنگ، بەڵام دەرکەوت نیشتیمان پەروەریش تەنها دروشمە و بێدەنگییەکی ترسناک لەو تاوانە گەورەیە هەیە.

پێشتریش لقی کوردستانی عێراقی ڕیکخراوی سی پی جەی، ڕایگەیاندبوو، دەوڵەتی تورک بەشێک لە دارەکان بۆ دروستکردنی ڕێگا و بەشێکی دیکەشی بۆ شوێنی بنکە و بارەگاکانی دەبڕێتەوە و دارەکانی ڕەوانەی تورکیا دەکات.

هەر لەو بارەیەوە ئاژانسی میزۆپۆتامیا لە زاری سەرچاوەکانیەوە ئاشکرای کردبوو، بەشێک لە داری دارستانەکانی کوردستان لە تورکیا بۆ دروستکردنی مۆبیلیات بەکاردەهێندرێت و بەشیکی دیکەشی بۆ دروستکردنی خەڵوز بەکار دەهێندرێت.