پەرلەمانی سووریا بە ناردنی 57 نامە بۆ کۆمەڵگا و یەکێتییە نێودەوڵەتییەکان داوای سەرکۆنە کردنی هەوڵەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ بچڕانی ئاوی شاری حەسەکەی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەموودە سەباغ سەرۆکی پەرلەمانی سووریا، ڕۆژی پێننشەممە بە ناردنی 57 نامە بۆ ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان، سەرۆکی یەکێتییەکان و ڕێکخراوە پەرلەمانییە نێودەوڵەتییەکان، پەرلەمانی وڵاتانی ناوچەکە و وڵاتانی عەرەبی و نووسینگەی مافی مرۆڤی نەتەوەیەکگرتووەکان، بەردەوام بوونی بچڕانی ئاوی خواردنەوەی زیاتر لە یەک ملیۆن دانیشتووی شاری حەسەکە و دەڤەرەکەی لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا لەلایەن تورکیا و تیرۆریستەکانی سەر بە ئەو وڵاتەی ئیدانە کرد.

بە پێی نووسراوی هەواڵدەری دەوڵەتی سووریا، حەموودە سەباغ لە نامەکانیدا داوای گوشار خستن سەر تورکیا بۆ کۆتایی هێنان بە بچڕانی ئاوی شاری حەسەکەی کرد.