بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا ڕایگەیاند دانیشتووانی ناوچەی ئەلئەزەبە هەڵکەوتوو لە ناوچەی دەیرەزوور لە ڕۆژهەڵاتی سووریا، کێڵگەی نەوتی ئەلجەبەریان لە کۆنترۆڵی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک دەرهێنا.
بە گوێرەی هەواڵی "پیاما کورد"، کۆنترۆڵی ئەو کێڵگە نەوتە کە ڕۆژانە دوو هەزار بەرمیل نەوتی لێ هەڵدەکۆڵدرێت، لە 25 ی ئۆگۆستەوە لە دەستی هێزەکانی هەسەدە هاتووەتە دەرەوە.
هەروەها ڕاگەیێندراوە کە لە ڕێکەوتی 19 ی ئۆگۆست دانیشتووانی گوندی شیان ل ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی هەسەدە لە ڕۆژهەڵاتی سووریا بەرانبەر لادانەکانی فەرماندەیەکی سەربازی کۆبوونەوەیان کردبوو و ڕێگاکانی گەییشتن بە گوندەکەیان داخستبوو.