سیاسه‌تمه‌دارێكى عێراقى هۆكاره‌كانى كشانه‌وه‌ى موقته‌دا سه‌در له‌پرۆسه‌ى سیاسى ئاشكرا ده‌كات

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سیاسه‌تمه‌دارێكى عێراقى هۆكاره‌كانى كشانه‌وه‌ى موقته‌دا سه‌در له‌پرۆسه‌ى سیاسى ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێت كاریگه‌ریه‌كانى له‌چه‌ند رۆژى داهاتوو له‌ووڵات ده‌رده‌كه‌وێت.

له‌یس شبر سیاسه‌تمه‌دارى عێراقى ڕایگه‌یاند، هۆكاره‌كانى كشانه‌وه‌ى سه‌در له‌پرۆسه‌ى سیاسى و ده‌ستبه‌رداربونى ته‌واوه‌تى ڕه‌وته‌كه‌ بۆ په‌كخستنى سه‌رجه‌م پایه‌كانى حوكمرانیه‌ له‌عێراق.

ناوبراو وتیشى، به‌كشانه‌وه‌ى سه‌دریه‌كان له‌حكومه‌تى عێراق و ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى ووڵات به‌ته‌واوى ده‌كه‌وێته‌ بۆشاییه‌وه‌و سه‌رجه‌م ده‌سه‌ڵاته‌كانى یاسادانان و دادوه‌رى و جێبه‌جێكردن به‌ته‌واوى په‌كیان ده‌كه‌وێت و ووڵات ده‌بێته‌ فه‌وزا.

ئه‌مرۆ موقته‌دا سه‌در وازهێنانى له‌پرۆسه‌ى سیاسى ڕاگه‌یاندو له‌پاش دواین په‌یامى لایه‌نگرانى چونه‌وه‌ ناوچه‌ى سه‌وزى به‌غدا.